ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی ڕاگەیاند کە خنکاوە و دەڵێت، ناسمانەی دیارنییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک (دووشەممە 28-11-2022) ڕایگەیاند، " پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە رووباری هشکەرۆ لە نزیک گێ سور، لە سنووری پارێزگای دهۆک دۆزراوەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تەرمی گەنجەکە بۆ پزیشکی دادیی دهۆک گواستراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە خنکانە و تاوەکو ئێستا هیچ سەبارەت بە کەسوکارەکەی نازاندرێت."