گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی بڕیار لەسەر پڕکردنەوەی دوو پۆست دەدات

2022.11.28 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بڕیار لەسەر پڕکردنەوەی دوو پۆست دەدات

ناس کورد- 

دوو پۆستی دیکەی حکومەتی عێراق بەر پارتی کەوتوون و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، مەسعود بارزانی بڕیار لەسەر پڕکردنەوەی ئەو دوو پۆستە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق (یەکشەممە 28-11-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ھەردوو پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کوردانی ئێزدیش بەر پارتی کەوتوون و وەزارەتی ژینگەش بەر یەکێتیی نیشتمانی کەوتووە، کاندیدی پارتی تا ئێستا بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەنگین ڕێکانییە و زانیاریم نییە لەسەر کاندیدی ڕاوێژکاری ئێزدییەکان.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆک بارزانی لە ئایندەیەکی نزیکدا کاندید بۆ ھەردوو پۆستەکەی بەر پارتی کەوتوون یەکلا دەکاتەوە.''

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "پێویستە تا حەفتەیەکی دیکە ئەو پۆستانەی کورد یەکلا بکرێنەوە، چونکە پەرلەمان دەچێتە پشووی زستانە، ئێستا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستانەی کورد."