ناس کورد-
بڕیارە ئەمشەو لە ماڵ مام لە بەغدا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراق بەڕێوەبچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیای یەکێتی، ئەمشەوی دووشەممە 28-11-2022، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە ماڵی مام لە بەغدا بەڕیوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر سەرکردەی باڵای عێراق و نوێنەری پارتیش بەشداری تێدا دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، فوئاد حسێن، نوری مالکی و عەمار حەکیم بەشداری دەکەن.