گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’لە هەرێم خواست لەسەر کردنەوەی کارگە زیادی کردووە’’

2022.11.28 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە هەرێم خواست لەسەر کردنەوەی کارگە زیادی کردووە’’

ناس کورد-

 ڕاوێڕکارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ئەمساڵ خواست لەسەر کردنەوەی کارگە زیادی کردووە و کردنەوەی کارگەکانیش کاریگەرییان لەسەر زیادبوونی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەتحی محەمەد، ڕاوێڕکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی (دووشەممە 28-11-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "ئەمساڵ خواستێکی زۆر لەسەر کردنەوەی کارگە ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دەرفەتی کار و زیادبوونی بەرھەمی ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە کردنەوەی کارگە چەندین سوودی ھەیە ڕۆژ بۆ ڕۆژ خواستی زیاتر ھەیە بۆ دامەزراندنی کارگە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی ئەو مۆڵەتانەی پێشکەش بە وەزارەت دەکرێت زیاتر خواست لەسەر کردنەوەی کارگەی پیشەسازیی خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ ھەیە، پێشبینی دەکەین لە ساڵانی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر کارگەی نوێ بکرێنەوە و بە ھەزاران کەس سوودمەند بن لە ھەلی کار."