کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمیش وەک ڕۆژانی ڕابردوو لە بەرزیدا دەمێنێتەوە. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی (ئەمڕۆ سێشەممە، 20ى ئابى 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 26 بۆ 43 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی چوارشەممە (21ی ئابى 2019)، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و پلەکانی گەرمی تەنها یەک پلە بەرزدەبێتەوە. . هاوکات خێرایی با لە پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتردا دەبێت. . پێشبینییەکانى کەشوهەوا: .