ناس کورد-
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، ئەرکى پاراستنى سنووری هه‌رێمی كوردستان به هێزی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك ده‌سپێردرێت، كه زۆربه‌یان كوردن و فەرماندەییەکەیان لە هەولێرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "هیچ هێزێكی سوپای عێراق ناچێته هێڵی سنووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌ركه به هێزی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك ده‌سپێردرێت، كه زۆربه‌یان كوردن و سه‌ر به عێراقن، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان له هه‌ولێره و لایه‌نی عێراقیش ره‌زامه‌ندی داوه".
له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك و مادده‌ی 140، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتى، "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك، پێویسته له ماوه‌ی مانگێكدا لیژنه‌ی مادده‌ی 140 كارابكرێته‌وه و كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و پێداچوونه‌وه بۆ هه‌یكه‌لیه‌تی لیژنه‌كه ده‌كرێت".
دەشڵێت "به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه كراوه و هێڵه گشتییه‌كانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه دیاریكراون، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌شدا پشكی تایبه‌ت به مادده‌ی 140 دیاریبكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌و مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه، له 10 ملیۆن دیناره‌كه بێبه‌ش نه‌بن".
له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای نه‌وت، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت "پێویسته هه‌رێمی كوردستان له ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق به‌شدار بێت و لێژنهیهكيش بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه و به ته‌شریعكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه زۆرێك له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن".