کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان مسته‌فاى سه‌ید قادرى وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌پشكى ئه‌و حزبه دیارى كرد". . ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 20ى ئابى 2019) ، میدیاى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوى كرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ى ڕێكکه‌وتنى گۆڕان و پارتى بۆ پرسى حوكمڕانى و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان مسته‌فاى سه‌ید قادرى وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌پشكى ئه‌و حزبه دیارى كرد. . میدیاكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، هه‌فته‌ى داهاتوو مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى بۆ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌رده‌چێت و كۆتایى ئه‌م مانگه‌ش ده‌ستبه‌كار ده‌بن. . پێشتریش ناس كورد ئاشكراى كرد، پێش جه‌ژنى قوربان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى مسته‌فاى سه‌ید قادرى ڕەوانهى نێچرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى وه‌كو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له سه‌ر پشكى ئه‌و حزبه. . مسته‌فاى سه‌ید قادر، له‌ته‌مه‌نى 61 ساڵیدایه و ده‌رچووى په‌یمانگاى كشتوكاڵه و پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بووه و له‌كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێمیشدا وه‌زیرى پێشمه‌رگه بوو. .