گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری

2022.11.27 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری

ناس کورد-

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە خولی راهێنان بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە فۆڕمیان بۆ دامەزراندن لە کەرتی تایبەت پڕکردووەتەوە و سەرەتاش پرۆسەکە لەو شوێنانەوە دەست پێدەکات لە لۆدیان کەم لەسەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیوا عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم (یەکشەممە 27-11-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "پاڵپشت بە یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وەزارەتی کشتوکاڵ دەرفەتی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری راگەیاند و لیژنەیەکی باڵای تایبەتمەندی بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنا، ئێمە لە راستیدا هەستمان کرد نزیکەی پێنج بۆ شەش هەزار دەرچوو فۆڕم پڕبکەنەوە، بەڵام دواتر ژمارەی ئەو کەسانەی فۆڕمیان پڕکردەوە گەیشتە سەروو 11 هەزار دەرچوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "راستە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام هێشتا ناتوانرێت دەرفەتی کار بۆ هەموو لەم دەرچووانە دابینبکرێت، بەڵام گەر بتوانرێت دەرفەتی کار بۆ بەشێکیشیان دابینبکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە مانگی داهاتووەوە، وەک ئەوەی لە رابردوودا بڕیاری لێدرابوو، خولی راهێنانی تیۆری و پراکتیکی بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە لە چێوەی پسپۆڕی خۆیاندا دەکرێتەوە، سەرەتا لەو شوێنانەوە کە لۆدیان کەمتر لەسەرە دەستپێدەکەین بۆ نموونە لە راپەڕین و سۆران و چەند شوێنێکی دیکە." 

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، "ئەمە پرۆژەیەکی گەورەی وەزارەتی کشتوکاڵە، یەکەمجارە بە کارێکی وا گەورە هەڵبستین جێبەجێکردنی کاتی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری کشتوکاڵ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی و خۆی بەردەوام سەرپەرشتی کارەکانی ئەو لیژنەیە دەکات کە بەو کارە راسپێردراون."