گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

14 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان بۆ دەبەسترێت

2022.11.27 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
14 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان بۆ دەبەسترێت

ناس کورد-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە ساڵی 2012 مووچەیان بۆ نەكراوە و ڕێژەكەیان 14 هەزار کەسە، پاش پشكنینی پزیشكی مووچەیان بۆ ببەسترێت و بەپێی ڕێژەی پەكەوتەیییان مووچەیان بۆ سەرف بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان (یەکشەممە 27-11-2022) ڕایگەیاند، "لە ساڵی 2012 خاوەن پێداویستیی نوێ تۆمار نەكرابوو، ئێستا ژمارەیەكی زۆر خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە، مووچەیان نییە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك پێك هات و لیستێك ئامادە كراوە كە 14 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتی تێدایە و لیژنەیەكی تایبەت پشكنینیان بۆ دەكات و دواتر ئەگەر ڕێژەی كەمئەندامییەكەیان بەپێی ڕێنمایییەكانی وەزارەتی تەندروستی و دارایی بوو، دەیبەینە ئەنجوومەنی وەزیران تاكوو فەرمانی تۆماركردن و سەرفكردنی مووچەیان بۆ وەربگرین".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەواوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەی فەرمانبەری، یان خانەنشینییان هەبوو، لە هەمان كاتدا 100 هەزار مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەتیان هەبوو، بۆیان خراوەتە سەر مووچەكانیان و لە چوارچێوەی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەتدا نەماوە".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "داواكاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە كە مووچەی خاوەنپێداویستی بە ڕێژەی پەكەوتەییان بێت و بەپێی یاساكەیان، ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی داوینەتەوە و پێمانی ڕاگەیاندووە لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان یاساكە جێبەجێ دەكەین".