ناس کورد-
ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو بەدەستهێنانی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕاگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆدەبینەوە تا ئامادەکاری بۆ نوسینەوەی یاسای بودجەی عێراق بۆ (2023) بکرێت."
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
ـ ئەمڕۆ شاندەکەى حکومەت سەردانى بەغدا دەکات، گرنگترین پرستان بۆ گفتوگۆ چییە؟
د. جوتیار: به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی کە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ری كرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت شانده‌كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاووڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه. به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كۆبوونه‌وه له‌گەڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتى عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ و له پلانیشماندایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق لەسەر چەندین پرس كۆ ببینه‌وه.
ـ چ ئامادەکارییەکە کراوە و لەسەر چى گفتوگۆ دەکەن؟
د. جوتیار: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین چ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت یان میلاكات و مادەى ١٤٠ و پێشمەرگە و... هه‌موو ئاماداكارییهكان كراوه و داتاكان ئاماده‌ن و پێشتریش ئه‌مانه له ڕێگه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە دراوه به دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌موو ژماره‌كانیش یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دانیشت و گفتوگۆکانی ئه‌مڕۆ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی عێراق ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه دابنرێت.
ـ بەڕێز سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى هەرێمى کرد و سەرۆکى هەرێمیش سەردانى بەغداى کرد، ئایا ڕێککەوتنێکى پێشوەختە هەیە؟
د. جوتیار: له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییەكانی عێراق كردیان و له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بن كه بابه‌تی بودجه‌یه.
ـ ڕێژەى بودجەى ڕێککەوتن لەسەرکراو چەندە؟
د. جوتیار: به‌پێی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، ١٧%ـە، به‌ڵام به پێى دوایین سه‌رژمێری چاووهڕوانكراوی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ١٤%ـیە، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه كار بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه ده‌بێت مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه. ئێستا بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی یاسای بودجه بچێته په‌رله‌مان ئێمه شایسته و مافه‌كانمانی تێدا جێگیر بكه‌ین وه‌كو بابه‌تی مادده‌ی ١٤٠ و بابه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه بابه‌تی سه‌ره‌كین وه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بهرژەوهندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه بێشك ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ری ده‌بێت.