ناس کورد-
ئەمڕۆ جارێکی تر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ تەواوکردنی دانوستانەکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات و گەڕایەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا و سەردان و کۆبوونەوەکانی درێژە پێدەدات.
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى عێراق دۆخى وڵات و پهيوهندى و كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆ و ههوڵهكانى چارهسهركردنيانی تاوتوێ کرد.
لە سەردانی پێشوویدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی دهۆک کە تێیدا تاوەکو ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 کەسیش بریندار بوون، سەردانەکەی کۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری دهۆک بەشداریی لە پرسەی قوربانییەکان کرد.
وەک لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا تەواو بکات و "لهگهڵ ژمارهيهكى ديكه له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونهوه ئهنجام بدات."