ناس کورد-
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە ئامادەیی بۆ بەرپەرچدانەوەی لەشکرکێشی تورکیا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، شەڕی ئەمجارە لە شەڕەکانی رابردوو جیاواز تر دەبێت و تەواوی سنوری تورکیا و سوریا دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەزڵوم کۆبانێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (شەممە 26-11-2022) ڕایگەیاند، لەدوای تێکشاندنی داعش لە کۆبانێ، رەجەب تەیب ئەردۆغان دژایەتی کۆبانێ دەکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر کۆبانێ و مەنبەج و تەلڕەفعەت، بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا ئامادەن و شەڕی ئەمجارە جیاواز دەبێت لە شەڕەکانی رابردوو لە بەرئەوەی تەواوی سنوری تورکیا و سوریا دەگرێتەوە.
وتیشی، ئیدارەی واشنتۆن لە رێگەی برێت ماکگۆرگەوە ئاگاداریان کردووەتەوە کە دژی ھێرشی تورکیان و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەنقەرە بۆ راگرتنی ھێرشەکان.
فەرماندەی گشتی ھەسەدە رەتیشیکردەوە پەیوەندییان بە تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵەوە ھەبێت و داوایکرد لیژنەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان بکات.