ناس کورد-
گۆڕی ئەو مێردمنداڵەی لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، دوای 14 رۆژ لە بەخاکسپاردنی، لەسەر داوای خێزانەکەی هەڵدرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژی 12-11-2022، سەهەند ئەحمەدی تەمەن 17 ساڵان دوای دەستگیرکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچناری سلێمانی، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەستدا، پۆلیسەکان دەڵین، "هەڵهاتووە و دوای دەستگیرکردنەوەی بەچەند کاژێرێک گیانی لەدەستداوە. '
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022، بەفەرمانی دادوەر و بە چاودێری لیژنەیەک کە بۆ وردەکاری و لێکۆڵینەوەکە پێکهێندرابوو گۆڕی سەهەند هەڵدرایەوە.
فەرمان ئەحمەد، برای سەهەند ئەحمەد ڕایگەیاند، " ئێمە گومانمان لە گیانلەدەستدانی براکەمان هەبوو، بۆیە داوامانکرد توێکاری بۆ جەستەی بکرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر گۆڕەکەیمان هەڵدایەوە."