گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتە بە مووچە

لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.11.26 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

دوای دەرچوونی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی کوردستانن بۆ ئەوەی ھەڵوێستیان ھەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان (شەممە 26-11-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی وت، "ڕاستە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە، بەڵام ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندیی خۆمان ھەیە و چاوەڕێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵوێستی ئەوان بزانین لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە نازانین تا چەند لە توانای دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، چونکە پێویستی بە توانای دارایی ھەیە، ئەگەر بێت و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.''

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەرکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە پاڵپشتیی دارایی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشنیان، چونکە ناکرێت ھەر بڕیار دەر بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی ئەو زیادەیەی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لێرەوە بتوانین جێبەجێی بکەین.''