گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان درایە ئەنجومەنی وەزیران

2022.11.26 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان درایە ئەنجومەنی وەزیران

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەزیری داراییە بۆئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

 

وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتووە و چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە حکومەت چارەسەرێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاووڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.