گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

داتای دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر کچان و ژنان لوبنان شۆکهێنەرە

2022.11.26 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
داتای دەستدرێژیی سێکسی بۆسەر کچان و ژنان لوبنان شۆکهێنەرە

ناس کورد-

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئاماری، لە کۆی ١٠ ژن لە لوبنان، شەشیان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی دەبنەوە، ٧٥%ی ژنان وتوویانە کە دەستدرێژییەکان بە پلەی یەکەم دەستدرێژی جەستەیی و دەروونییە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم داتایە کە لەلایەن ڕێکخراوی "ابعاد"ـەوە ئەنجامدراوە واقیعی ترسناکی ئەو ژنانی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات کە تووشی توندوتیژی سێکسی بوون، ئەوان لە ترسی شەرمەزاری و شەرەفی خێزانەکانیان نەیانتوانیوە ئاشکرایبکەن.

 

یەکێک لە ڕزگاربووەکان چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "من مێژوویەکم لەگەڵ دەستدرێژکارەکەدا هەبووە، پێشتر بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی هەڕەشە و دەستدرێژی سێکسی دەکردەسەرم، بەڵام دواتر بە جەستەیی دەستدرێژی سێکسی کردەسەرم، سەرەڕای ئەوەی هۆشداریشیم پێدا، بەڵام نەگەیشتمە هیچ ئەنجامێک، چونکە ئەو کەسێکی ناسراو بوو، هەروەها پەیوەندییەکانی بەهێز بوو، تەنانەت هەڕەشەی لە هاوسەرەکەم دەکرد کە سووکایەتی پێکردووە."

 

ئەو ڕزگاربووە دان بەوەدا دەنێت کە ئەم تاوانە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی هەبووە، "شۆکێکی گەورەم ژیاوە، لەناو ترسێکی بەردەوامدا گیربووم، چیتر نەمدەویست بژیم، هەندێکجار بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە".

 

لە توێژینەوەکەدا هەزار و ٨٠٠ ژن و کچ بەشداربوون کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵدایە و ڕۆشنایی دەخاتە سەر تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی لە لوبنان، بەڵام ئاخۆ هۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی قسەکردن و ئاشکراکردنی لەلایەن ژنانەوە چین؟

 

غیدا ئەنانی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی "ابعاد" دووپاتی دەکاتەوە کە "تاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی لە لوبنان تا ئێستاش پەیوەستن بە پرسی شەرەف و شەرمەزارییەوە و لەوەتەی دەستمان بە کارکردن لەسەر ئەو بابەتە کردوە، جەختمان لەسەر گرنگی سەیرکردنی ئەم بابەتە وەک تاوان کردووەتەوە، لە دەرەوەی چوارچێوەی کۆنەپەرستی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە توندی."

 

زیاتر لە نیوەی ئەو ژنانە (55%) کە تووشی دەستدرێژی سێکسی بوون، باسیان نەکردووە.