گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دابەشکردنی موچەی دەوڵەت دوادەکەوێت و ٥٥٠ هەزار بندیوار و دوو موچە هەن

2022.11.26 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی موچەی دەوڵەت دوادەکەوێت و ٥٥٠ هەزار بندیوار و دوو موچە هەن

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) گوتی، "دواکەوتنی وادەی دابەشکردنی تاوەکو ئێستا ئاساییە، دابەشکردنی لە ماوەی نێوان ٢٥ بۆ ٢٨ی هەموو مانگێک قبوڵکراوە، پارە هەیە و ئامادەیە."

 

گوتیشی، "بابەتە پەیوەندی بە هاتنەسەرکاری حکومەتی نوێ و هەندێک ڕاسپاردەی نوێ هەیە کە کاریگەری لەسەر وادەی دابەشکردنەکەی هەیە، ئەوەش شتێکی ئاساییە."

 

 

جەمال کۆچبەر ئاشکراشیکرد کە "لەوانەیە دواکەوتنی بەهۆی چەند چاکسازییەکەوە بێت لە لیستی موچە، ئێمە دەزانین کە ٣٠٠ هەزار موچەخۆری بندیوار هەن، هەروەها ٢٥٠ هەزار کەسیش دوو موچە یاخود زیاتر وەردەگرن."