گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لەبارەى ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕوونکردنەوە درا

2022.11.25 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕوونکردنەوە درا

ناس کورد-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەوەبلاوكرایەوە كە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی بتشماخ ڕاگرتووە، بەڵام سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەودەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید محەمەد تاهیر، سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ بە میدیای یەکێتی (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بەڵكوو هاوشێوەی ڕۆژانی ديکە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی زۆر ئاساییە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە نازانین مەبەست چییە لەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە گوایە ئێران هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی ڕاگرتبێت، بەدڵنياييەوە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری وبازرگانی لەبەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێكی فەرمی و نافەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی باشماخ.

 

وتەكانی سەرپەرشتیاری دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لە هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری كراوە لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان لەهەردوومەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گوایە ئێران لەسەر سنوورەكانی خۆی لەگەڵ هەرێم هێزی بڵاوکردووەتەوە.