ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەکەی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کارمەندیان برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 24-11-2022) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکنین دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەکەرەکە) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەەمیش دەستگیرکرا ."
ئەوەش هاتووە، "دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە( ٢٦٧ پارچەچەک ، فیشەک و تەقەمەنی ) و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات."
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "بەپێی زانیارییەکان دەرکەوت تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو کە بەبرینداری دەستگیرکرا پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوە."