ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، ئەمشەو بارانبارین لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەستپێدەکات و سبەینێش شەپۆلەکە بەتەواوی دەگاتە ناوچەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دیمەنی ھاتنی ھەوری پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆکە بۆ سەر ناوچەکانمان کە لەھەورێکی کەم باران پێکھاتووە و لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەشێوەی نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند کاریگەری لەسەر ھەندێک ناوچە دەبێت ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا ھەورە بروسکەی بەھێز و تەرزە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای سوریا و باکوری رۆژھەڵاتی وڵاتی ئوردن دەستی پێکردوە و نزیک دەبنەوە لە رۆژئاواو باشوری رۆژئاوای عێراق کە ئەمە کاریگەری سەرەکی شەپۆلەکەیە و سبەی دەگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان."