ناس کورد-
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ڕۆژانی هەینی و شەممە بارانی بەخوڕ دەبارێت و سەرۆکایەتی شارەوانیی کەسنەزانیش هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات دووربکەونەوە لە کەندە سروشتییەکان و ڕێڕەوەکانی ئاوی باران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ڕۆژانی هەینی و شەممە کە دەکاتە ٢٥-٢٠٢٢/١١/٢٦ پێشبینی بارانی بەردەوام و بەخوڕ دەکرێت بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورمان دەکەینەوە بەتایبەت ئەوانەی نزیکن لە کەندە سروشتیەکان و ڕێڕەوەکانی ئاوی باران کە لەم کاتانە دور بکەونەوە لەم شوێنانە وە تیمەکانمان لە ئامادە باشیدان لە ئەگەری هەر حالەتێک و پێویست ئاگادامان بکەنەوە پەیوەندی بەم ژمارە تلفۆنانە بکەن بۆ هەڵسان بە کاری پێویست.
ان شاء الله بارانى بەرەحمەت دەبێت و گشت لایەک پارێزراو دەبن.
ژمارە موبایلەکان:
٠٧٥١٤٦٠٥٢١٥
٠٧٥٠٤٣٣٨٢٥٤
٠٧٥٠٤٣٣٥٧٠٣
سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان