گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى و بلاسخارت جەخت لەسەر سنووردانان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم دەکەنەوە

2022.11.24 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى و بلاسخارت جەخت لەسەر سنووردانان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم دەکەنەوە

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیان لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە رێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.