ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات درەنگانى ئەمشەو باران لە زۆربەى ناوچەکان دەستپێبکات و سبەینێ شەپۆلەکە زیاتربێت و بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان ببارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینى کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دەستپێکردنى باران لە کاتەکانى شەو درەنگدا لە زۆربەى ناوچەکەمان، سەرەتا بە نمە باران دەستپێدەکات پاشان بارانبارین کاریگەرى زیاد دەکات.
هەروەها پێشبینیدەکات، سبەی هەینی بارانبارین لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، سەنتەرى پارێزگاکان بارانبارینى بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، هەندێجار لەکاتى بارانبارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت.
کەشناسی دەڵێت، بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبێت، بەفریش لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.