ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق بڕیاریدا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێمى کوردستان هێزەکانى لەسەر سنورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا بڵاوە پێبکات، بۆ پاراستنى سنورەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەن چوار بڕیارى دەرکردووە کە بریتین لە:
1-داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سنووری عێراق لەخاڵى سفر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.
2- دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و بەهێزکردنی توانا و پارەی پێویست مرۆیی و پاڵپشتیکردنیان بە کەلوپەل و شتی تر، بە مەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
3-مانۆڕکردن بەو توانا مرۆییانەی لەبەردەستی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان.
4-هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەی 1 و 2ی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.