گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تۆمەتی كوشتن دوو تۆمەتبار لە سلێمانى دەستگیركران

2022.11.23 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
بە تۆمەتی كوشتن دوو تۆمەتبار لە سلێمانى دەستگیركران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى بە تۆمەتى کوشتن راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی .

 

لەچالاكییەكدا و دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلەبكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

 

دوای لێكۆلینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار(  ح ، ع ، ف  ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

 

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك توانرا تۆمەتبار ( ه ، ه ، أ ) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو- سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی.

 

May be an image of 1 person and standingMay be an image of 1 person