ناس کورد-
دادگای فیدڕاڵیی عێراقی بڕیاری دا بە پابەندکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق، لە ئەگەری جێبەجێکردن موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم داوایان لەسەر ھەر یەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تۆمار کردوە بەھۆی ئەوەی ئامادە نین یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو جێبەجێ بکەن، بەڵکو یاسایەکی ساڵی 2006ی عێراق جێبەجێ دەکەن کە ھەڵوەشاوەتەوە.
بەمەش زیانێکی زۆر بە خانەنشینانی شایستەی ھەرێم دەکەوێت و موچەکانیان زۆر کەمترە لە ھاوتاکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق. ھەر بۆ نمونە نزمترین موچەی خانەنشینی لە ئاستی عێراق 500 هەزار دینارە، بەڵام لە ھەرێم 220 هەزار دینارە. ئەمە جگە لەوەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو دادپەروەرییەکی زۆر دروست دەکات لە نێوان موچە بەرز و نزمەکانی خانەنشینی.