ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا چوار تەوەر کە گرنگترینیان توندوتۆڵکردنی ڕێنماییە بۆ بەکارهێنانی غاز تاوتوێ دەکات، بەڵام قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بەشداری ناکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٣ى تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی ڕێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
برگەی دووەمی کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیه‌مدا پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.