گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر

چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواو بووندایە

2022.11.23 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواو بووندایە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەیاندنی کارەبا و راکێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی نێوان شار و شارۆچکەکان لە پێشینه‌ی کارەکانی وەزارەتی کارەبایە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی کارەباش لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ باشتركردنی ئه‌م سێكته‌ره‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) دەڵێت، له‌ ئێستادا چەندان پڕۆژەی تایبەت بە گواستنەوەی کارەبا لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە تەواو بووندان و لە ماوەکانی داهاتوودا دەکەونە کار و به‌ ته‌واوبوونیان دەبێنە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی و باشتر گەیاندنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان.

ئەو شوێنانەی کارەکانیان نزیک بوونەتەوە لە تەواو بوون ئەمانەن:
یه‌كه‌م: هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی kv ١٣٢بازیان-ڕانیە بەدرێژایی ١٠٥کیلۆمەتر ١٠٠٪ تەواو بووە.
دووه‌م: هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢تانجەرۆ- سەیدسادق لە ٩٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ١٣٢چۆمان- سۆران٤٥،٥٪ تەواو بووە.
هێڵی پاڵەپەستۆ بەرزی kv ٣٣چۆمان-حاجی ئۆمەران ٤٠٪ تەواوبووە.