گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانى لەبەغدا راگەیاند

2022.11.22 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانى لەبەغدا راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکانى لەبەغدا چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە لەناویاندا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ڕێبەرانی تری عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان کۆبووەتەوە.

 

وتیشى "دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا و چەند پرسێکی دیکه‌مان تاوتوێ كرد".

 

نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، "ھەروەھا پشتگیریی هه‌رێمی کوردستانمان بۆ کابینەی نوێی عیراق دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی وڵات لە چوارچێوەی دەستووردا".