ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم هۆشدارى دەدات لەدروستبوونى لافاو، بەهۆى شەپۆلى پێشبینیکراوى باران بارینى بەهێز لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتییەکە (22-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی بەهێز هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ئاستی رووبار و چەمەکان به‌رزده‌بنه‌وه.
داواش لە هاوڵاتییان دەکات ئامادەسازی پێویست بكه‌ن و خۆیان لە نزیک رووبار و چەمەکان دووربخه‌نه‌وه "لە دانیشتوانی ئه‌و گوندانه کە رووبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، بەتایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر و شارە گەورەکان، پێویستە مەترسی لافاو بە هەند وەربگرن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە داواش لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکات لە كاتژمێره‌كانی سەرەتاى پێنجشەممەی داهاتووه‌وه لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.