گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاسداران هۆشداری دەدات

ئێران ’’خشتەیەکى 10 رۆژى’’ بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانى لەلایەن هەرێم و بەغداوە ئاشکرادەکات

2022.11.22 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ’’خشتەیەکى 10 رۆژى’’ بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانى لەلایەن هەرێم و بەغداوە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان توانای دەرکردنی حزبە کوردییەکانى رۆژهەڵاتیان هەیە، بەڵام نایانەوێت ئەو کارە بکەن، دەشڵێت بەغدا و هەرێم داوایان کردووە لە 10 رۆژدا خشتەیەکى کاتى دیارى بکرێت بۆ جیبەجێکردنى داواکارییەکانى تاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد سادق (22ی تشرینی دووەمی 2022) بە ئاژانسى ئیرناى فەرمى راگەیاند "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدێکی نەتەوەیییان هەیە و پێدەچێت نەیانەوێت ئە گروپانە دەربکەن”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "76 بەڵگەنامە و بەڵگەی چالاکیی دژە ئەمنی و بارەگاکانی گروپەکان و ئۆپۆزسیۆنی چەکداری دژ بە ئێران ڕادەستی لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا و هەولێر لە هەرێمی کوردستان کران، داوایان لێکردین کە لە ماوەی 10 ڕۆژدا خشتەی کاتی دیاری بکەین بۆ ئەوەی داواکارییەکانی ئێران لەم بوارەدا جێبەجێ بکرێن”.

 

باڵێۆزی ئێران باسى لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوە، هێرشی زەمینی بۆ سەر شوێنەکانی ئەو گروپانە لە کوردستان لەبەرنامەیاندا نییە.

 

وتیشی "داوامان لە لایەنی عێراقی کرد کە لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندی ئەم وڵاتە سنوورەکان کۆنترۆڵ بکەن، چونکە سنوورەکان لەلایەن لایەنی عێراقییەوە کۆنتڕۆڵ نەکراون".

 

باڵیۆزەکە دەشڵێت "داوامان لە حکومەتی عێراق کرد کە خشتەیەکی کاتی بۆ داماڵینی چەک لە ئۆپۆزسیۆن (گرووپە کوردییەکانی دژە ئێران) دابنێت. عێراق بە داواکارییەکانمان ڕازی بوو داوای دانانى وادەیەکى بۆ پرسی چەکداماڵین کرد".

 

لاى خۆیەوە، فەریق محەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینی پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدایە دانیشتیووانى هەرێمى کوردستان کە لە بارەگاى حزبە کوردییەکان دوربکەونەوە.

 

وتیشى "ئێمە بەردەوامین لە بەئامانجگرتنی بارەگا و ناوەندەکانی گروپە چەکدارەکان لە باکوری عێراق تا ئەو کاتەی کۆتایی بەو مەترسیانە دێت کە ئەم گروپانە دروستی دەکەن و چەکیان لێ دادەماڵرێت".