ناس کورد-
حکومەتی عێراق وادەی هەڵگرتنى باجى دارایی لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت راگەیاند، بە ئامانجى دابەزاندنى نرخەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێری “ناس” تێیدا ئامادەبوو ڕایگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر ڕاگرتنی باج خستە سەر کارتى مۆبایل و ئینتەرنێت، لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە، واتە سەرەتای مانگی داهاتوو".
پێشتر د.هیام ئەلیاسیری وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق رایگەیاندبوو "لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی نرخی کارتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبووە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دۆسیەیە لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لە گرنگی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەو پرسە کردەوە.
یاسرى وتیشى، شانازی دەکات کە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل پەسەند دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ خواستى حکومەت بۆ پشتگیریکردنی چینى هەژار.