ناس کورد-
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەکات سبەینێ چوارشەممە پێش وانەی یەکەم یەک خولەک بوەستن بۆ ڕۆحی قوربانیانی ڕووداوەکەی شاری دهۆک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
١- وێرای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی کارەساتەکەی شەوی ڕابردووی شاری دهۆک ، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین.
بۆ ڕێزنواندن لە ڕۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە، رێکەوتی ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٢، پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ رۆحی پاکیان بوەستن.
٢- پاش خودای گەورە، رائد ( عەلی صدقی) و هاوپیشەکانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بونە هۆکار بۆ رزگاربوونی (٥٦)پەنجاو شەش قوتابی ئەو بەشە ناوخۆییە و رۆڵی سەرەکیان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بەدەمەوەچوونیان ، فیداکاری و قوربانیدانی رائد عەلی و هاوپیشەکانی شاکارێکی فیداکاری بوو لە پێناو ڕزگارکردنی قوتابیان، لەو ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆکم ڕاسپارد کە لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی خوالێخۆشبوو رائد ( علی صدقی) بکرێت.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٢ی ١١ی ٢٠٢٢