گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی بەگەڕخستنەوەی سەدان کارگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.11.22 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بەگەڕخستنەوەی سەدان کارگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، وادەیەک دیاری کراوە بۆ چارەسەری گرفتی کارگەکان و بەگەڕخستنەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 22-11-2022) ڕایگەیاند، ''چەندین ڕێنماییامن تایبەت بە کاری کارگەکان دەرکردووە و ماوەیەکیش دیاری کراوە بۆ چارەسەری گرفتی کارگەکان و بەگەڕخستنەوەیان.''

 

وتیشی، ''ئەو کارگانەی هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لە کۆی دوو هەزار و 714 کارگەی وەستاو هەوڵی بەگەڕخستنەوەی تەواوی کارگەکان دەدرێت.''

 

کەمال موسلیم ڕاشیگەیاند، ''پەیڕەوی تۆماری تازەی کۆمپانیاکان دەرچووە و لەمەودوا جێبەجێ دەکرێت.''