گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزیری دارایی هەرێم گەشبینە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

2022.11.22 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هەرێم گەشبینە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

ناس کورد-

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەروارێکی نزیک بڕیارە سەردانی بەغدا بکەن بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان و جەختیکردەوە کە "گەشبینین بەوەی ڕێکەوتن بکرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە پێشوازی لە شاندی کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەولێر کرد کە پێکهاتبوون لە رودولف ریشالد، جێگرى کونسولی گشتی فەرەنسا لە هەولێر و هوگو بوغیل، ڕاوێژكارى دارایى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كامى شابى، پاشکۆى ئابورى بالوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەت، ئامانجی سەردانەکەیان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دەستپێکردن بە دانووستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بوو، سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى 2023 و چارەسەرکردنى دۆسیەى نەوت و غاز.


ئاوات جەناب نوری گوتی: "لە بەروارێکی نزیک بڕیارە سەردانی بەغدا بکەین بۆ یەکلایی کردنەوەی بابەتەکان، ئاماژەی بەوەشدا: گەشبینین بەوەی ڕێکەوتن بکرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکان."


هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شاندی میوان بە وەزیری دارایی و ئابووریان ڕاگەیاند: ئامادەین هەماهەنگی دانوستاندنەکان بکەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.