گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022.11.22 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی سێ ڕۆژەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت یۆ هەورى تەواو  پاشان هاتنى کاریگەرى درێژبوونەوەى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ودەریاى ناوەڕاست , سەرەتا نمە بارانى کەم دەبارێت لە بەرەبەیانى  رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵى باران بارین، بارانى مامناوەند و بارانى بە لێزمە دەبارێت لە گەڵ دروست بوونى هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها رۆژى شەممە شەپۆڵى بارانبارین بەردەوامى دەبێت  نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانى مامناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات بە نزیکەى (5-7) پلەى سیلیزى رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت."