ناس کورد-
بانکى ناوەندى عێراق رێکارەکانى وەرگرتنەوەى پارەى لەبانکە مایەپوچبووەکان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (21-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مافی ئەو هاولاتی ودامەزراوانەی کە خاوەن ئەژماری بانکین لەلای ئەو بانکانەی لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن و مایەپوچبوون وەک بانکی دجلە و فورات، بە نووسراوێک داوای روونکردنەوەى کردووە لە بانکی ناوەندی سەبارەت بە رێکارەکانیان لەگەڵ ئەو بانکانە.
دەشڵێت، بانکی ناوەندىى لە لە وەڵامدا روونیکردۆتەوە کە لەدوای تۆمارکردنی داواکاری سەرجەم خاوەن حساب و ئەسپاردە (ودائع) ی بانکەکە و دواتر لەو پارەیەی دەستیان دەکەوێت لە فرۆشتنی موڵک و ماڵی بانکەکە دابەشی دەکەن بەسەر خاوەن حساب و ئەژمارە بانکییەکان بەپێ (اولويات الدفع) لە مادەی(92) لە یاسای بانکەکان ژمارە 94ی ساڵی 2004.