ناس کورد-
شارەوانى سلێمانى هەڵپاچینى درەختى لە شارەکە قەدەغەکرد، بەبێ راوێژى بەرێوەبەرێتی باخچەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى شارەوانى کە دەست "ناس کورد" کەووتوە، هەڵپاچینى درەختەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە. (بێجگە لە چەند حاڵەتێک) بۆ نموونە درەختەکە لەژێر کێبڵ و وایەری کارەبادا روێنرابێت یان هێماکانی هاتوچۆی داپۆشیبێت.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری بۆ سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان وخوێندنگەکان و ھاووڵاتیانی بەڕێز
لەدوای بەدواداچوونەکانمان رەچاوی ئەوەمان کردووە، کە ساڵانە بەدیاریکراوی لە وەرزی پایزد ٫بەشێک لە هاوڵاتیان ھەڵدەستن بە ھەڵپاچینی نادروست بۆ درەختەکان. کەئەم کارەش لەرووی زانستیەوە ھەڵەیە بە بەردەوامی و دووبارەکردنەوەی ساڵانە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی درەختەکان، بۆیە ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە کە:
١_ هەڵپاچینی_درەختەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە. ( بێجگەلە چەند حاڵەتێک) بۆ نموونە درەختەکە لەژێر کێبڵ و وایەری کارەبادا روێنرابێت و یان هێماکانی هاتوچۆی داپۆشیبێت و ھتد …
٢_ ھەرکەسێک یان فەرمانگەو لایەنێك بۆ کاری ھەڵپاچینی درەختەکانی بۆ ڕێنمایی و شێوازی زانستی پێویستە راوێژ بکات لەگەڵ بەرێوەبەرێتی باخچەکانی سلێمانی بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
٢١\١١\٢٠٢٢