ناس کورد-
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، تاران داوای لە عێراق کردووە سنوورەکانی کۆنترۆڵ بکات و لایەنە کوردییەکانی دژی ئێرانیش لە چەک داماڵن، دەشڵیت، عێراق داوای کاتی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران، محەمەد کازم، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاندووە، "ئێران داوای لە عێراق کردووە سنوورەکانی کۆنتڕۆڵ بکات و چەک لە گروپە جوداخوازەکان (حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دابماڵێت و وەک پەنابەر بیانگەڕێنێتەوە بۆ کەمپەکان”.
زیاتر بخوێنەرەوە؛ هۆشدارییەک لە سوپای پاسدارانەوە لەبارەی هێرش بۆسەر هەرێم
باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق داوای کاتی لە ئێران کردووە سەبارەت بە پرسی چەکداماڵینی ئەو لایەنانە و هەروەها ئاماژەی بە "پرسی ئاڵوگۆڕی داواکراوان لەسەر بنەمای یاداشتێکی نێوان سیستەمی دادوەریی عێراق و ئێران کردووە."