ناس کورد-
ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی کە ئێستا لەو حزبە جیابووەتەوە، لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکانی ڕایگەیاند، " پاش ١٠ رۆژ لە گرتنی ناوبراو چاوەرێی ئەوە بوم کە ئەم ھەڵەیە راست بکرێتەوە و ئازاد بکرێت، بەلام دیارە ئەمە نەکرا و ئەم بێتاوانە بەم شێوە نارەوایە ھەر لە زیندان ماوەتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان
بۆ بەرێزان :
- سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
- سەرۆک کۆماری عێراق
- سەرۆک وەزیرانی عێراق
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- گشت سفارتخانەکان لەعێراق، قونسلخانەکان لە ھەرێمی کوردستان
- نۆێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
- فەرماندھی ھێزەکانی ھاوپیمانان لە عێراق
- یەکێتی ئەوروپا
- کۆمکاری دەوڵەتەکانی عەرەبی
- کۆمکاری دەۆلەتەکانی ئیسلامی
- رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ، عێراق ، رێكخراوی مەدەنی جیهانیەكان
- گشت دەزگاكانی راگەیاندن لە کوردستان ، عێراق و جیهانی.
وێرای سڵاو و رێزمان
ھەر وەک بەرێزتان ئاگادارن ، ١٠ شەو لەمەوبەر، نیزیک کاژمێر ١١ شەوی ١٠ لە سەر ١١ - ١١ - ٢٠٢٢ رۆژی پێنج شەممە ، لە گۆندی بازێ سەر بە دەڤەری بارزان قەزای مێرگەسور، لە پارێزگای ھەولێر، دوو ئوتومبێلی ئاسایشی پارتی بە فەرمانی کوری بچوکی بەرێز سەروکی پارتی دێموکراتی کوردستان ، چۆنە سەر ماڵی بەرپرسی پاسەوانەکانی من فەرید عەبدولعەزیز بازی بارزانی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە وەک بڕا و دوستێکی من لە گەل من دا بووە و پاش شەش مانگ مانەوە بە ناچاری لە دەرەوەی ولات، بۆ پشۆدان سێ رۆژ بوو گەرایەوە ناو ماڵ و خێزانەکەی . پاش ١٠ رۆژ لە گرتنی ناوبراو چاوەرێی ئەوە بوم کە ئەم ھەڵەیە راست بکرێتەوە و ئازاد بکرێت .
بەلام دیارە ئەمە نەکرا و ئەم بێتاوانە بەم شێوە نارەوایە ھەر لە زیندانەکان دا ماوەتەوە .
بۆیە داواکارم لە ئێوەی بەرێز ھەوڵی ئازاد کردنی ئەم كەسە بێ تاوانە بدەن و لەگەڵ ئێش و ئازاری خانەوادەی بەرێزیان رابوەستن .
لە گەل سڵاو و رێزمان
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢١-١١-٢٠٢٢