ناس کورد-
لە ناوچەی دۆرەی بەغدا، کچێک لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ و گوللـە کوژرا، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، کچەکە لە یانەیەکی شەوانە کاری کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار (یەکشەممە 20-11-2022) بە "ناس"ی وت، "لە ناوچەی دۆرەی بەغدا کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا کە بە چەقۆ لێیدراوە و دواتریش تەقەی لێکراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "کچەکە لە یانەیەکی شەوانە کاری کردووە و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە ناوچەی دۆرە ژیاوە."
بەوتەی هاوڕێکانی، کچەکە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، لەئێستاشدا بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.