ناس کورد-
هێزە ئەمنییەکانی بەغدای پایتەخت کچێکیان بە تۆمەتی دزینی بڕە پارەیەک لە خێزانەکەی خۆی بە هاوکاری کەسێکی دیکە دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (20ی تشرینی دووەمی 2022) "پیاوێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی شاری کازمییە داوای یارمەتی کردووە، هەواڵی هەڵهاتنی کچە تەمەن 20 ساڵەکەی داوە دوای دزینی چوار ملیۆن و 200 هەزار دینار بە هاوکاری کەسێکی تر کە هێشتا نازانێت چ پەیوەندییەک لەنێوانیان هەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتر کچەکە و هاوڕێکەی دەستگیرکران و پارەکەش بۆ باوکی گەڕێنرایەوە".