ناس کورد-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاری هەرزانکردنی نرخی كارتی مۆبایل په‌سندكراوه، دەشڵێت، ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێنمایی بۆ ده‌رده‌كرێت و ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیبراهیم قه‌بۆ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و پێوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق (شەممە 19-11-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند،" ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و خاڵانه‌ی كارمان له‌سه‌ر كردووه ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی پەیوەندی بۆ هه‌رزانكردنی نرخی كارتی مۆبایل، چونكه وه‌زیری گواستنه‌وه بڕیاری هه‌ڵگرتنی باجی په‌سند كردووه كه پێشتر 20%ی باج خرابووه سه‌ر كۆمپانیاكان و ئه‌وانیش نرخی كارتیان گران كردبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هەفتەیە ڕێنمایی دەردەکرێت، باجه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت و كۆمپانیاكانیش نرخی كارته‌كان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه."
له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نرخی كارتی مۆبایل ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گران بووه، نرخی كارتی پێنج هه‌زاری به شه‌ش هه‌زار و 250 دیناره، ئه‌وانه‌ی تریش به هه‌مانشێوه نرخه‌كانیان له خۆیان به‌رزتره.