ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەكان بن كە بۆ سیستمی غاز پەیڕەودەكرێت و دەشڵێت، سیستمی غاز مەترسیدارە و ڕێوشوێنی پێویست لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان دەگیرێتەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانيی سلێمانی (شەممە 19-11-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، ""دانانی سیستمی غاز مەترسیدارە، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئەو ڕێنماییانەی كە بۆ باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییەكان پەیڕەودەكرێت، هاوڵاتییانیش بۆ ماڵەكانیان پێوەی پابەندبن و چەند ڕێوشوێنێكی پێویستیش بۆ ئەو مەبەستە دەگیرێتەبەر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " سەرجەم ئەو باڵەخانە و ناوەندە بازرگانییانەی كە سیستمی غازیان بۆ دانراوە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانن و بەردەوام بە دواداچوونیان بۆ دەكرێت، بۆیە ئەگەر ئەو ڕێنماییانە بۆ ئەو ماڵانەش جێبەجێبكرێت كە سیستمەكەیان داناوە لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندایە."
شەوی پێنجشەممە 17-11-2022، بەهۆی سیستمی غاز و شۆفاژ ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی دوو لە سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.