ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە سەمونخایەک کەوتەوە، بەڵام جگە لە زیانی مادی زیانی گیانیی نەبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین (شەممە 19-11-2022) ڕایگەیاند، "ئەمـڕۆ کاتژمێر12:40 خولەکی پاشنیوەڕۆ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ( کولێرەخانە و سەمونخانەی ئۆتۆماتیکی دەوار) لە ناوبازاڕی قەزای حاجیاوا کەوتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەی تیمی بنکەمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان ئاگرەکە بەزوترین کــات کۆنتڕۆڵ بکەن کە بـەھـۆی ھەڵچـوونی غـاز بووە ھۆی سوتانی بەشێك لە دوکانەکە، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە جگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو."