گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

چوار سەربازی عێراقی لە نزیك كەركوك كوژران

2022.11.19 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
چوار سەربازی عێراقی لە نزیك كەركوك كوژران

ناس كورد-

شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێك كە گومان دەكرێت داعش بن هەڵیانكوتایە سەر سەنگەرێكی سوپای عێراق لە نزیك گوندی چیمەن لە كەركوك و بەیانی ئەمڕۆ تەرمی چوار سەرباز لەناو سەنگەرەكانیان هەڵگیرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ئەو رووداوە بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی كەركوك ناو، شەوی رابردوو 18ی تشرینی دووەم لە نزیك گوندی چیمەن لە ناحیەی قەرەهەجیر لە رۆژئاوای پارێزگای كەركوك رویداوە.


ئەو شوێنەی رویداوەكەی لێبووە، دوا سەنگەری سوپای عیراقە بە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی. بەپێی سەرچاوەكان هەر چواریان لەناو سەنگەرەكانیان "سەربڕدراون".


هێزە ئەمنییەكان گوماندەكەن، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) ئەو هێرشەیان ئەنجامدابێت و لە لێكۆڵینەوە بەردەوامن. تابەیانی ئەمڕۆ شەممەش سوپای عیراق بە روداوەكەیان نەزانیوە.