گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوایین رەوشى بریندارانى تەقینەوەکەى سلێمانى

2022.11.18 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین رەوشى بریندارانى تەقینەوەکەى سلێمانى

ناس کورد-

 

تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، سێ بریندارى تەقینەوەکە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و یەك بریندار لەبەشی چاودێری چڕە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە (15) پانزدە هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و( 12) دوانزدە هاوڵاتیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و ئەو بریندارانە( 8 )هەشتیان دوای چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە  و سێ برینداریان نەشتەگەریان بۆ كراوە و یەك بریندار لەبەشی چاودێری چڕدایە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوێك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بەڕووداوە دڵتەزێنەكەی شاری سلێمانی،،،،

دوای بیستنی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی لەگەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا بەفەرمانی بەڕێز( د.سەباح نەسرەدین) بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم نەخۆشخانە و تیمەكانی فریاكەوتن و پزیشكی دادی و بانكی خوێن خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ پێشوازی لەبریندارانی ئەو ڕووداوە.

لەسەرەتای ڕووداوەكەوە تاوەكو كۆتایی 15 تیمی فریاكەوتنی تەندروستی ئامادەبوونیان هەبووە لەكاتی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكە و سەرجەم پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و كارمەندان و پزیشكانی پزیشكی دادی و بانكی خوێن  و کۆگای دەرمانی هەرێم  هەموویان لەئامادەباشیدابوون و شەوی ڕابردو لەئەركدابوون.

بەداخەوە لەئەنجامی ئەو ڕووداوە (15) پانزدە هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و( 12) دوانزدە هاوڵاتیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و ئەو بریندارانە( 8 )هەشتیان دوای چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە  و سێ برینداریان نەشتەگەریان بۆ كراوە و یەك بریندار لەبەشی چاودێری چڕدایە.

بەپێویستی دەزانین   سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی فریاکەوتن و  نەخۆشخانەكان و پەیمانگای پزیشکی دادیی و بانکی خوێن و کۆگای سەرەکی دەرمان هەرێم  بکەین  كەتوانیان چارەسەری پێویست پێشكەشی بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بكەن.

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی