گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسنامەى ئەو 15 کەسەى لە تەقینەوەکەى سلێمانى گیانیان لەدەستدا

2022.11.18 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى ئەو 15 کەسەى لە تەقینەوەکەى سلێمانى گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

ناسنامەى ئەو 15 کەسەى لە تەقینەوەکەى سلێمانى گیانیان لەدەستدا ئاشکراکرا کە 13 یان ئەندامى یەک خانەوادەن و دوو کەسەکەى دیکەش میوان بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناسنامەى قوربانییەکان:

چیمەن قادر عەزیز، بەهار قادر عەزیز، چیا مەزهەر عەبدورەحمان، رۆژان ئەنوەر سەلیم، محەمەد عەبدوڵا جەمیل، ژیلیا عەبدوڵا جەمیل، دانیا بەختیار قادر، دارکۆ بەختیار قادر، زەند بەختیار قادر، میر بەهائەدین مەزهەر، لیا بەهمەن مەزهەر، باکۆ دانا عەلى، یانۆ دانا عەلى، ئارش فاتح محى الدین، حسێن گوڵکار.

 

بەهۆى تەقینەوەکەى سلێمانییەوە خانویەکى سێ نهۆمى داڕوخا و 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسى دیکەش برینداربوون.  

  

دیار رەئوف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، 100٪ روووداوەکە بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، "وەستایەک کە مۆڵەتی فەرمی نەبووە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە".    

  

وتیشى "بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە."