ناس کورد-
تەلارێکى بازرگانى لەشەقامى ٣٠ مەترى لە سلێمانى گڕیگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکراوەتەوەدەردەکەوێت کەدوکەلێکى چڕ لەنهۆمى سێیەمى تەلارێکى بازرگانى تایبەت بە فرۆشتنى جلوبەرگ لە شەقامى ٣٠ مەترى سلێمانى کەوتووەتەوە.
دواى کەوتنەوەى ئاگرەکە تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتنە شوێنەکە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
تا ئێستا بەرگرى شارستانى هۆکارى ئاگرەکەى رانەگەیاندووە، بەڵام بەوتەى سەرچاوەکان هۆکارەکەى شۆرتى کارەبا بووە.