گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزیرى ناوخۆ: پێویست بکات بریندارەکان دەنێرینە دەرەوەی وڵات

2022.11.18 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ناوخۆ: پێویست بکات بریندارەکان دەنێرینە دەرەوەی وڵات

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەبڕیارى سەرۆکى حکومەت ئەگەر پێویست بێت بریندارانى تەقینەوەکەى سلێمانى دەبرێنە دەرەوەى وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد لەشوێنى تەقینەوەکەى سلێمانى بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، سەرۆکى حکومەت لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى تەقینەوەکەى سلێمانى.

 

بەهۆى تەقینەوەکەى سلێمانییەوە خانویەکى سێ نهۆمى داڕوخا و 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسى دیکەش برینداربوون.

 

دیار رەئوف، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند، 100٪ روووداوەکە بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، "وەستایەک کە مۆڵەتی فەرمی نەبووە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە".  

  

وتیشى "بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە."